به‌ڵگه و ده‌ستنووس یه‌كێكه له پاشماوه دێرینه‌كان، هه‌ر میلله‌تێك خاوه‌نى بێت، خاوه‌ن سه‌رمایه‌یه‌كه، به پاره پێوانه ناكرێت و ناكڕدرێت، بۆیه ئه‌م میلله‌تانه‌ى خاوه‌نى ئه‌م سه‌رمایه بن، میلله‌تێكى به شانسن، میلله‌تى كورد وه‌كو ئه‌م میلله‌تانه خاوه‌نى ئه‌م ده‌ستنووسانه‌یه، چونكه چه‌ندین پیاوى زانا و ئایینى هه‌ڵكه‌وتوون و چ له كوردستان بێت یاخود له ده‌ره‌وه‌ى كوردستان له بوارى جیاجیادا بابه‌تى هه‌مه‌جۆریان نووسیوه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ژماره‌یه‌كى كه‌م له‌م ده‌ستنووسانه له كوردستان ماون، ئه‌وه‌ى ماوه‌ش له‌لایه‌ن خه‌ڵكانێكه، چونكه كوردستان به درێژایی مێژوو ژێر ده‌سته بووه، ئه‌و سه‌رمایه‌ى له‌لاى بووه له‌لایه‌ن داگیركه‌رانه‌وه بردراوه، بۆیه زۆربه‌ى به‌ڵگه ده‌ستنووسه‌كان له ووڵاتانى ده‌ره‌وه‌ن وه‌كو توركیا و به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریكا……
جگه له‌وه‌ى ئه‌ركێكى نیشتیمانیه، ئه‌ركێكى سه‌ره‌كى هه‌موو لایه‌كه كار بكات بۆ گه‌رانه‌وه‌ى ئه‌م سه‌رمایه‌یه، هه‌وڵ و كۆشش پێویسته، له راستییدا پێویستى به كه‌سانى دڵسۆز و نیشتیمان په‌روه‌ره، تا به‌م ئه‌ركه نیشتیمانیه هه‌ڵسێت و ئه‌م سه‌رمایه به نرخه و گران به‌هایه كۆ بكاته‌وه، له شوێنێك پارێزگاریان لێ بكات، له هه‌مان كاتدا بیانخاته به‌رده‌ستى خوێنه‌ر تا سوود له زانیارییه‌كانى وه‌ربگرێت.
د. نه‌وزاد یه‌حیا باجگر یه‌كێك بووه له‌م كه‌سانه‌ى ئه‌م ئه‌ركه نیشتیمانیه‌ى خسته ئه‌ستۆى خۆى، بایه‌خێكى تایبه‌ت به‌و به‌ڵگه و ده‌ستنووسانه ده‌دات كه له‌سه‌ر كوردن و باس و رووداوه‌كانى كورد ده‌گێرێته‌وه، له ماوه‌یه‌كى كورتدا له زانكۆى جیهان-هه‌ولێر به‌شى ئه‌رشیف و به‌ڵگەنامە‌كانى دامه‌زراند، دواتر له زانكۆى جیهانى شاره‌كانى تر لقێكى ئه‌م به‌شه‌ى كرده‌وه، دواتر هه‌ڵسا به كڕینى زیاتر 59000 ئه‌م به‌ڵگانه‌ى كه سه‌ر به ناوچه كوردییه‌كان و په‌یوه‌ستن به عه‌شیره‌ته‌كانى كورد له ئه‌رشیفى عوسمانى ئیسته‌نبۆڵ/ توركیا، بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵك سوود له‌م به‌ڵگانه وه‌ربگرێت و له توێژینه‌وه‌كاندا به‌كار بهێنرێت، وه‌رگێردرانه سه‌ر زمانى كوردى و له 13 به‌رگ چاپ كراون وە بەردەوامین لە چاپکردنی بەرگی تر ، جگه له‌مه له شارى به‌غداد چه‌ندین ده‌ستنووس په‌یوه‌ستن به شه‌ریعه و فقهى ئیسلامى و هونه‌ره‌وه هێنراون، له به‌شى ئه‌رشیف و به‌ڵگەنامە‌كاندا پارێزراون، جگه له‌مانه له وڵاتى ئێران نزیكه‌ى 7 هه‌زار به‌ڵگه سه‌ر به كوردستانى باشوور كڕاون و 60 کتێبی بە زمانی بیانیەکان چاپ کراون کە مێژووەکانی زیاترە لە سەدەیەک بەر لە ئێستا ئاماده‌یه خوێنه‌ر سوودیان لێ وه‌ربگرێت.
بۆ داهاتووش كار ده‌كرێت بۆ هێنانى ئه‌م به‌ڵگه و ده‌ستنووسانه‌ى له ووڵاتانى وه‌كو میسر و رووسیا و هتد… هه‌یه بهێنرێن و بخرێته به‌رده‌م خوێنه‌ران.